لە پێشانگای گەشتوگوزاری سلێمانی

کونسوڵی وڵاتان باسی بازرگانی و گەشتوگوزاری هەرێم دەکەن لەگەڵ وڵاتەکانیان

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە ساڵیادی سلێمانی و دووەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی گەشتوگوزار لە سلێمانی کونسوڵی ووڵاتان رای خۆیان دەربارەی لایەنی بازرگانی و گەشتیاری هەرێمی کوردستان و وڵاتەکانیان دەکەن.

محەمەد موحمودیان سەرکونسوڵی ءێران لە سلێمانی بە 964ـی وت، وەک دەبینن ئەمە دووەم پێشانگەی نێودەوڵەتی گەشتوگوزاری لە سلێمانی ئەنجام دەدریت ، لە پیشانگەکە کۆمەڵێک کۆمپانیای جیاوازی گەشتیاری ئێرای بەشداریان کردووە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە ئێران گرنگی بە بابەتەکە دەدات و دەیەوێت گەشتیاری نێوان ئێران و کوردستان بەهێز بێت.

وتیشی، جگە لە لایەنی گەشتکردن بە مەبەستی چارەسەری تەندروستی گەشت دەکرێت چونکە لە ئێران نەخۆشخانەی باشمان هەیە و لە کوردستانەوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەردانی ئێران دەکەن لە بەرئەوە کۆمپانیای جیاوازی گەشتیاری لە پێشانگەکە دەبینرێت.

لەلایەکی دیکەوە ئەندرانیک هاروتیونیان کونسوڵی ئەرمینیا لە هەولێر بە 964ـی وت، لە راستیدا دەتوانم بڵێم لایەنی بابەتی بازرگانی لە نێوان ئەرمینیا و کوردستان بە باشی گەشەی سەندووە و جگە لەوە بە بڕی 200 ملیۆن دۆلار لە گەڵ عێراق کارمان هەیە ئەمەش بەشێکی بەر کوردستان دەکەوێت.

پێداچوونەوە: ژولی عەدنان