150 سەرچاوە

یەكەمین كتێبخانەی وەرزشی كوردی لە سلێمانی کرایەوە

ژوولی عەدنان

بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی، بۆ یەكەم جار لەسەر ئاستی كوردستان كتێبخانەیەكی تایبەت بەكتێب‌و بڵاوكراوە وەرزشییەكان دەكاتەوە.

کاروان کارزان بەڕیوەبەری وەرزشی سلێمانی بە 964ی وت “یەکەم کتێبخانەی تایبەتە کە بۆ کتێبی وەرزشتی کرابێتەوە، دەمانەوێت خوێنەرانی کتێب و وەرزش دۆستان سوودی لێ ببینن”.

وتیشی: ئەم كتێبخانەیە گەنجینەیەكی بەنرخە بۆ توێژەری وەرزشی‌و خوێندكارانی خوێندنی باڵا‌و سەرجەم قۆناغەكانی خوێندن، كە زیاتر لە (150) سەرچاوە‌و كتێب‌و گۆڤار‌و رۆژنامەی وەرزشی كوردی تیادا ئامادە کراوە تاکو سوودی لێ وەربگیرێت.