"رۆڵی تەکیە و خانەقا لە پێگەیاندنی زانایان"
یەکەمین دیداری خورماڵ بەڕێوەچوو
964+
ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە
یەکەمین دیداری خورماڵ بە ناونیشانی (رۆڵی تەکیە و خانەقاکان لە پێگەیاندنی زانایان و شاعیراندا) سازکرا و تێیدا زانایانی ئاینی و مامۆستایانی زانکۆ رۆڵی حوجرە و خانەقاکانیان لە پێگەیاندنی شاعیران و زانایان شرۆڤە کرد.
جاسم کەلاری، مامۆستای ئایینی بە 964ـی وت، “حوجرەکانی کوردستان رۆڵێکی گەورەیان ھەبووە لە پێگەیاندنی کۆمەڵێک زانای گەورە، لە بوارەکانی زانستی، شەرعی، ئەدەب، زمانەکانی عەرەبی، فارسی، کوردی و هەروەها پاراستنی کولتووری کوردستان”.
دەربارەی پێکەوەژیان لە کوردستان مەلا جاسم کەلاری وتی، “ئەمە بەرھەمی تەکیە و خانەقاکانە، کە کۆمەڵێک زانایان پێگەیاندووە و ئەوانیش کۆمەڵگەی کوردیان فێرکردووە کە سەرەڕای ھەبوونی چەندین ئایین و ئایینزای جیاواز، پێکەوە بە ئارامی و جوانی ژیان بکەن”.
یەکەمین دیداری خورماڵ لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و ھونەری ھەڵەبجە و بە بەشداری چەندین مامۆستای ئایینی و مامۆستایانی زانکۆ لە سەرتاسەری کوردستان بەڕێوەچوو.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری