داوای دامەزراندن دەکەن
سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ئیدارەی راپەڕین گردبوونەوە
964+
محەمەد عەلی – راپەڕین
سێ یەکەمەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین لەبەردەم زانکۆ گردبونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن و دەڵێن دەبێت کەسانی شایستە دابمەزرێن و چاو بە ناوەکانیاندا بخشێندرێتەوە.
بۆجاری دووەمە دەرچوانی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان گردبوونەوە و داوای پێدا چونەوە و وردبینی دەکەن لەو ناوانەی بەنایاسایی دانراون هەڵبوەشێتەوە و کەسانی شایستە لە جێگاکەیان دابنێن.
داواکاریەکی تریشیان ئەوەیە حکومەت واژو لەسەر دامەزراندنی سێیەکەمەکانی زانکۆو پەیمانگان بکات، ئەوان دەڵێن بەردەوام دەبن تا داواکاریەکانیان جێبەجێ دەکرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی