دژەتیرۆری کوردستان وادەڵێت

لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە سێ چەکداری گیانیان لەدەستداوە

توانا نەقی

دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە ئۆتۆمبێلێک کراوەتە ئامانج و سێ چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەی کردووەتە ئامانج و بەرپرسێک و دوو چەکدار کە لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون گیانیان لەدەستداوە.

دەشڵێت، بۆردومانەکە لە گوندی کلیلی سنووری ناحیەی چەمانکێی سەربە قەزای ئامێدی بووە.