سکاڵای تۆمار کردووە
راوکردنی کیسەڵێکی دەگمەن ژینگەی هەولێری هێناوەتە سەر خەت
964+
ژووری هەواڵ
راوکردنی کیسەڵێک لە زێی گەورە، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەولێری هێناوەتە سەر خەت و بەدوای راوچییەکاندا دەگەڕێن.
کیسەڵەکە لەجۆری “جەلاوی”ـیە و رۆژی 7.11.2024 لە زێی گەورە لەلایەن ژمارەیەک راوچی “بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی راوکردن و بەنایاسایی” راوکراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10.11.2024، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە رایگەیاند، له سەرۆکایەتی داواکاری گشتی داوای یاساییان لەدژی راوچییەکان تۆمار کردووە و دەیانەوێت رادەستی یاسایان بکەن.
دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر لەبارەی ناسنامەی راوچییەکان بە 964ـی راگەیاند، “تۆمەتبارەکان ناناسین، بەڵام شوێنیان دیارە، [لەپاش دەستگیر کردنیان] دادگا بڕیار دەدات کە سزاکەیان چی دەبێت”.
کیسەڵی “جەلاوی”، ناوە زانستییەکەی “رافتیز یوفراتیک”ـە، واتە کیسەڵی رووباری فورات، خاوەنی قۆزاخەیەکی نەرمە و بەهۆی ئەوەی گۆشتەکەی دەخورێت، مەترسی لەنێوچوونی لەسەرە.
ئەو کەسانەی راوی ئاژەڵە کێوییەکان دەکەن بەگوێری یاسای ژمارەی 1ـی ساڵی 2023 مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، کە له زۆر حاڵهتدا سزاى ئهم جۆره كهسانه جگه له بهندكردنیان بۆ ماوهیهك ههمانكات سزاى پێبژاردنیشیان بۆ دهكرێت.