لەلایەن ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە

بە بۆردوومانی فڕۆکە 4 چەکداری رێکخراوی داعش لە سنووری چیای حەمرین کوژران

964+

توانا نەقی

لە ئۆپەراسیۆنێکی دوورۆژەدا لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشکانی عێراق لە سنووری کەرکورک و سەڵاحەدین توانراوە چوار “تیرۆریست” بکوژێرێن.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشکەکانی کەرکوک بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، کاتژمێر 6:30 خولەکی ئێوارە توانیویانە چەند مۆڵگەیەکی تیرۆریستان بکەنە ئامانج لە نزیک چیای حەمرین.

دەشڵێت، هێرشەکان لە رێگەی فڕۆکەی f16ـەوە ئەنجامدراون و بەهۆیانەوە چوار چەکدار کوژراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانیان و دەزگای هەواڵگری بەردەوامن لە لە چاودێری کردنی ناوچەکە و جموجۆڵی تیرۆریستان و بە توندی رووبەڕوویان دەبنەوە و راویان دەنێن.

لە حەمرین بۆرودومانی داعش كرا

لە حەمرین بۆرودومانی داعش كرا