بڕۆن مامەڵەکانتان بکەن
ئاگادارییەک بۆ ئەو قوتابیانەی لە زانکۆی هەڵەبجە وەرگیراون
964+
شۆڕش قادری
ئەو قوتابیانەی لە زانکۆی هەڵەبجە وەرگیراون دەتوانن، بەدوو رێگە بچن مامەڵەکانتان بکەن.
زانکۆی هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، ئەو قوتابیانەی بۆ ئەمساڵی خوێندن وەرگیراون، بۆ پەیوەندى کردن بە بەشەکانەوە دەتوانن بە دوو رێگا مامەڵەى کەفالەت و بەڵێننامەکانیان ئامادە بکەن و پێشکەش بە تۆمارى کۆلێجەکانیان بکەن.
یەکێک لە رێگەکان ئەوەیە، قوتابیانی وەرگیراو لە خوێندنى بەکالۆریۆس بەتایبەت قوتابیانی نیشتەجێی ده‌ره‌وه‌ى شارى هه‌ڵه‌بجه، له‌پێناو ئاسانكارى بۆ خۆيان و كهفيلهكانيان، ده‌توانن له دادنوسی شاره‌كه‌ی خۆیان كهفالهتهكانيان بۆ په‌سه‌ند بكرێت، دواتر كهفالهتەكه كه واژووى دادنوسى له‌سه‌رە، ببەن بۆ تۆمارى کۆلێجەکەیان لە زانكۆى هه‌ڵه‌بجه و پێويست ناكات كه‌سى كهفيل له‌گه‌ڵ خۆيان ببەن بۆ زانكۆ.
رێگای دووەمیش كاتێك خوێنكار ده‌يه‌وێت له زانكۆ كه‌فاله‌ت و به‌ڵێننامه‌ى بۆ په‌سه‌ند بكرێت، دەبێت، ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌فاله‌تى خوێندكار ده‌كات پشتگیری فه‌رمانگه‌كه‌ی پێبێت، بری موچه‌كه‌ی دیاری كرابێت و كۆی موچهكەشی له 250 هه‌زار دینار كه‌مترنه‌بێت.
هەروەها دەبێت قوتابی و ئەو کەسەشی کەفالەتی دەکات، ئامادە بن و ناسنامە و کارتی نیشتمانیان پێبێت.