یەكەم پیرۆزبایی لە عێراق و كوردستانەوە
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەكات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی وەك یەكەم سیاسی و سەركردە لە عێراق و هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ كرد، كە سەرچاوەكانی هەواڵ لە ئەمریكاوە دەڵێن براوەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكایە.
نێچیرڤان بارزانی لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی: گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرۆكی هەڵبژێردراو دۆناڵد ترەمپ و جێگرەكەی جەی دی ڤانز دەكەم بەبۆنەی سەركەوتنیان لە هەڵبژاردن.
هەروەها نووسیویەتی: بەهیوای ئەوەین بەیەكەوە كاربكەین بۆ پتەوكردنی هاوبەشیمان و قوڵكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق و ئەمریكا.
هێشتا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا رانەگەیاندراوە، بەڵام ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ لە فلۆریدا قسەی كرد و سەركەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنەكە راگەیاند، هەروەها هەندێك میدیای ئەمریكا و ئەو ئەنجامانەی تا ئێستا بڵاوكراونەتەوە، سەركەوتنی ترەمپ دووپاتدەكەنەوە.