22 شوێن دیاریکراون

پارکی جیۆلۆجی لە کوردستان دەکرێتەوە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە هەرێمی کوردستان 22 شوێن دیاریکراون بۆ ئەوەی ببنە شوێنێکی گەشتیاری جیۆلۆجی و هەریەکە لە تونی بابا و زۆرەگڤان و ئەشکەوتی کونەبا و چەندانی دیکەی تێدایە.

د. فازیل لاوە پسپۆڕی چینەکانی زەوی بە 964ـی وت، “کوردستان شوێنی پێکدادانی پلێتی ئێرانی و عەرەبیە و تایبەتمەندی جیۆلۆجی دەگمەنی هەیە کە لە سەرجەم وڵاتانی عەرەبیدا نییە.

باسی لەوەشکرد، لە کوردستاندا ناچەی جیۆلۆجی تایبەتمەند زۆرە و دەتوانرێت بکرێتە پارکی گەشتیاری جیۆلۆجی، لەئێستاشدا  لەهەوڵدان 22 شوێن لە رێکخراوی یونسکۆ تۆمار بکەن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری