هۆشدارییەکان زیاتر بوون

“روسیا بە ناوەڕۆکی ڤیدیۆیی کار لەسەر بیرکردنەوەی دەنگدەرانی ئەمریکی دەکات”

964+
ئەحمەد مستەفا

لە کاتژمێرەکانی کۆتایی پێش هەڵبژاردن و دەنگدان بۆ سەرۆکی نوێی ئەمریکا، بەرپرسانی باڵای هەواڵگری ئەو وڵاتە هۆشداری خۆیان سەبارەت بە ئەگەری دەستوەردانی دەرەکی لە هەڵبژاردنەکاندا چڕتر دەکەنەوە.

ئەم نیگەرانییە لە لایەن بەڕێوەبەرانی هەواڵگری نیشتمانی و دیوانی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی و دەزگای ئاسایشی ئەلیکترۆنی دێت، دوای ئەوەی رۆژی هەینی هۆشدارییەکان سەبارەت بەو جۆرە دەستوەردانانە دەرکرابوون.

روسیا یەکەم وڵاتە کە لەلایەن ئەمریکاوە تۆمەتبار دەکرێت بەوەی کە هەوڵی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکان دەدات، هاوشانی ئێران، هاوکات هەردوو وڵات رەتیدەکەنەوە هیچ دەستوەردانێک لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکاندا هەبێت.

ئەو سێ دەزگایە رایانگەیاندووە، “چاودێری نەیارە بیانییەکانیان کردووە، بە تایبەتی روسیا، کە هەوڵی کردارەکی و ئەلیکترۆنی دەکەن، بە ئامانجی تێکدانی متمانەی گشتی بە یەک دەستی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و وروژاندنی بابەتی دووبەرەکی لە نێوان ئەمریکییەکان”.

ئەو راگەیەندراوە، کە سەرنجی بۆ رۆژەکانی کۆتایی هەڵبژاردن چڕتر بووەتەوە، سەرنجیان لەسەر حەوت ویلایەتی ئەمریکایە کە چاوەڕوان دەکرێت بڕیار لەسەر ئەنجامەکە بدەن، ئەوانیش ئەریزۆنا، نیڤادا، میشیگان، ویسکۆنسێن، پێنسیلڤانیا، جۆرجیا و کارۆلینای باکوور.

تیمەکە ئاماژەیان بەوەشکردووە، روسەکان ڤیدیۆ و هەواڵی ساختە بەرهەمدەهێنن بۆ ئەوەی شەرعیەتی هەڵبژاردنەکە تێکبدەن و دەنگدەران لەسەر پرۆسەکە بترسێنن و وایان لێبکەن باوەڕیان بەوە هەبێت، کە کەسانی خاوەن بۆچوونە سیاسییە پێچەوانەکان توندوتیژی دژی یەکتر بەکاردەهێنن.

هەروەها، بەم دواییانە ڤیدیۆیەکیان بەرهەم هێناوە، کە چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسێکدا نیشان دەدات، گوایە لە ویلایەتی ئەریزۆنا ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا کراوە لە دەنگدانی پێشوەختە بۆ پشتگیریکردن لە جێگری سەرۆک کامالا هاریس، دواتر بەرپرسانی ویلایەتی ئەریزۆنا ئەو تۆمەتەی لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا هاتووە رەتکردەوە.

65 ملیۆن ئەمریکی لە دەنگدانی پێشوەختەی ئەمریکا دەنگیان ...

65 ملیۆن ئەمریکی لە دەنگدانی پێشوەختەی ئەمریکا دەنگیان دا

بۆچی هەڵبژاردنی ئەمریکا لە رۆژی سێشەممە و لە مانگی 11دا ...

بۆچی هەڵبژاردنی ئەمریکا لە رۆژی سێشەممە و لە مانگی 11دا ئەنجام دەدرێت؟