رێگەی کۆیە - هەولێر
دوو بارهەڵگر پێکیاندادا و سێ کەس بریندار بوون
+964
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
دەوروبەری کاتژمێر 11ی ئەمشەو 2024.11.4، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە رێگەی کۆیە – هەولێر نزیک گوندی پیرەر لە نێوان دوو بارهەڵگری گەورەدا، سێ کەس برینداربوون و بارودۆخیان سەلامەتە.
نەشئەت محەمەد، لێپرسراوی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید د. خالید لە کۆیە، بە 964ی وت، کەمێک پێش ئێستا بریندارانی رووداوەکە گەیشتنە نەخۆشخانە، کە ژمارەیان سێ کەس دەبوون، برینی سەرجەمیان سەلامەتە و بارودۆخیان باشە.
گوندی پیرەر دەکەوێتە سەر رێگەی کۆیە- هەولێر نزیک دێگەڵە، بە دووری نزیکەی 30 کیلۆمەتر دوورە لە سەنتەری قەزای کۆیە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا