خەریکی چین؟

کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی شەو و رۆژیان نەماوە

964+

ژوولی عەدنان

کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی شەوی رابردوو بە بەردەوامی ئێشکیان گرتووە  و خەریکی چاککردنەوەی کارەبای چەند گەڕەکێک بوون.

بەهۆی هەورەبروسکە و شەپۆلی باوبارانی شەوی رابردوو لە سلێمانی و ناوچەکانی دەورەبەری، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی نەخەوتوون و سەرقاڵی چاککردنی کارەبای گەڕەکەکان بوون.

شەوی رابردوو کارەبای بەشێکی ناحیەی گاپیلۆن و گوندەکانی بێتواتە، گورانگە، ناحیەی سوورقەلات و گوندەکانی سەرا و کورە داوێ شۆرتیان کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ڤیدیۆی کارکردنی کارمەندانی بڵاوکردەوە، کە تیمەکانی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەرقاڵی چاککردنی کارەبا بوون و تا ئێستاش بەردەوامن.

کێشەی کارەبای چەند گوندێکی ماوەت چارەسەر کرا

کێشەی کارەبای چەند گوندێکی ماوەت چارەسەر کرا

هەورەبروسکە و رەشەبا کارەبای لە تەوێڵە و سیروان بڕی

هەورەبروسکە و رەشەبا کارەبای لە تەوێڵە و سیروان بڕی