قه‌ره‌باڵغى بانكه‌كان رایگرتبوو
له سبه‌ینێوه رێكارەکانی بایۆمەتری و UPN بۆ مامۆستایانی گرێبەست ده‌ستپێده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سبه‌ینێوه، رێکارەکانی بایۆمەتری و UPN بۆ مامۆستایانی گرێبەست، له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه و هۆكارى راگیرانیشی وه‌ك نوێنه‌ره‌كه‌یان ده‌ڵێت قه‌ره‌باڵغى بانكه‌كان بوو.
عەلی رەئوف، كه خۆى وه‌كو نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست له‌هه‌رێمی كوردستان ناساندووه، به 964ـى راگه‌یاند، “له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى رێكاره‌كان بۆ بایۆمەتری و UPN ، له‌مه‌ودوا بۆ مانگەکانی دیكه موچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ موچەی موچەخۆرانی خەرج دەکرێت، بەتایبەتیش لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە.
وتیشی “له‌رێگه‌ى په‌روه‌رده‌كانه‌وه هه‌رجاره‌ى لیستى ناوى هه‌زار مامۆستا ده‌چێته بانكه‌كان و ئه‌وانیش ده‌بێت بچن له‌و بانكه‌ى بۆیان دیاری ده‌كرێت ئه‌و ۆێكارانه ئه‌نجام بده‌ن”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، سه‌باره‌ت به مۆڵەتی دایکاتی و گواستنەوە و مافەکانی دیكه‌یان، لە چه‌ند رۆژى داهاتوودا نوسراوی فەرمیان بۆ دەرده‌چێت.
له‌رۆژى 27.10.2024 وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند كه پێویسته تاوه‌كو20.11.2024 ته‌واوی موچهخۆرانى هه‌رێم بایۆمه‌ترى و UPN بكه‌ن و هه‌ركه‌سێك تا ئه‌وكاته رێكاره‌كان ته‌واو نه‌كات، كێشه‌ی موچه‌ی بۆ دروستده‌بێت و به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆ خۆیه‌تی.