زانکۆی سلێمانی
نزیکەی چوار هەزار خوێندکاری نوێ دەرچوون
964+
دیلان محەمەد جەزا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31.10.2024 خولی 39ی دەرچووانی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچو، تێیدا چوار هەزار خوێندكاری نوێ دەرچوون و چاوەڕێی ئەوەن لە كەرتەكانی گشتی و تایبەتدا توانا و هێزی خۆیان بخەنەگەڕ.
ئاهەنگی دەرچوونەكە لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو، یۆهان عوسمان بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بە 964 وت، ئەمڕۆ چوار هەزار و 734 خوێندکار لەسەر ئاستی 21 کۆلێژ خوێندنیان لە زانکۆكە تەواو کرد.
هەروەها ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان بە 964ی راگەیاند، به فه‌رمى داواى دامه‌زراندنى سێ یه‌كه‌مه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه.
وتیشی “بۆ دامه‌زراندنیان ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بووبێت كردوومانه”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا