لە بیناى کاپیتۆڵەوە

کامالا هاریس هێرشى توند دەکاتە سەر ترەمپ

964+

ژووری هەواڵ

تادێت کەمپەینەکانى بانگەشەى هەڵبژاردن لە ئەمەریکا توند دەینەوە، دوێنێ کامالا هاریس لە نێو هەزاران کەس لە لایەنگرانى، لە واشنتۆنەوە هێرشى کردە سەر ترەمپ و بە ئاژاوەگێر وەسفى کرد.

توانا نەقیى، نێردراوى 964 لە واشنتۆنەوە رایگەیاند، دوێنێ کامالا هاریس کاندیدى دیموکراتەکان، لەناو هەزاران کەس لە لایەنگرانى لە بەردەم بیناى کاپیتۆڵ ئەو شوێنەى لایەنگرانى ترەمپ لە 2021 هێرشیان کردە سەرى، درێژەى بە بانگەشەکانیدا و هێرشى توندى کردە سەر ترەمپ و بە کەسێکى خۆپەرست و رقاوى وەسفى کرد.

وەک ئەوەى توانا باسى دەکات، کامالا هاریس بە مەبەست ئەو شوێنەى هەڵبژاردووە بۆ بانگەشە، پەیامەکەى ئەوەبووە بەبیرى ئەمەریکییەکانى بهێنێتەوە کە ترەمپ توندوتیژە و بڕواى بە دەستاودەستى دەسەڵات نییە.

کامالا هاریس لە کەمپەینەکەدا وتوشییەتى،”ترەمپ ئەو کەسە نییە ژیانى ئەمەریکییەکان خۆشبکات، بەڵکو بیرى لاى تۆڵەیە”.

چاوى جیهان لەسەر هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمەریکایە

چاوى جیهان لەسەر هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمەریکایە