کامێرایان لەسەر دەبێت
ئیدی گۆرانی و چەپڵەڕێزانی ناو پاسی قوتابیان لە سلێمانی نەما
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ئیدی گۆرانی و چەپڵەڕێزانی ناو پاسی قوتابیان لە سلێمانی نەما و کامێرایان لەسەر دەبێت.
قائیمقامیەتی سلێمانی لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ دانانی کامێرای چاودێری لەناو پاسی گواستنەوەی قوتابیان و لەمەودوا دایکان و باوکان دەتوانن چاودێری منداڵەکانیان بکەن.
دانا عوسمان نوێنەری هاتوچۆ لە قائیمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی وت، “لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ دانانی کامێرای چاودێری لە پاسی گواستنەوەی قوتابیاندا.
باسی لەوەشکرد، سکاڵایەکی زۆر هەبووە لەسەر ئەو پاس و تاکسیانەی کاریان گواستنەوەی قوتابیانە، بۆیە بڕیاردراوە ئەو کامێرایانە دابنرێن و نابێت پاسەکان گۆرانی و مۆسیقا لێبدەن لەناو پاسەکانیاندا.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری