باری كەسی و لێبوردنی گشتی

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تێپەڕاندنی چەند یاسایەك كۆدەبێتەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتن ئەنجام بدات، بۆ دەنگدان لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەك.

راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 29.10.2024 كاتژمێر 1:00ی نیوەڕۆ، دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەن دەستپێدەكات.

بە پێی راگەیاندراوەكە بڕیارە دەنگدان لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەك و هەمواری چەند یاسایەك بكرێت، لەوانە یاسای گەڕاندنەوەی زەوی و موڵكی ئەوانەی یاساكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی (حزبی بەعسی هەڵوەشاوە) دەیانگرێتەوە، هەمواری یاسای باری كەسی، لێبوردنی گشتی، پڕۆژەی خزمەت و خانەنشینی چەكدارانی حەشدی شەعبی.

هەروەها بڕیارە خوێندنەوە بۆ یاسای پاراستنی مافی بیرۆكە بكرێت، كە چەند لیژنەیەك ئامادەیان كردووە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی پێشووی، كە یەكشەممەی رابردوو بەڕێوەچوو، بڕیار بوو لەسەر ئەو پڕۆژەیاسا و هەموارانە دەنگ بدات، بەڵام تەواوی ئەو بڕگانەی دواخست و دانیشتنەكە هەڵگیرا، كە 177 ئەندام بەشداربوون و دانیشتنەكە لە كاتی خۆیشیدا دواكەوت.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەگەیشتە هیچ و زۆربەی دەنگد...

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەگەیشتە هیچ و زۆربەی دەنگدانەكانی دواخست