دانیشتووانه‌كه‌ى به مافى خۆیانی ده‌زانن
له دواى به‌قه‌زابوونى ته‌قته‌ق گوندێكی كۆیه داوا ده‌كات بكرێته ناحیه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دانیشتووانى گوندى ئیلنجاغى گه‌وره له سنوورى قه‌زاى كۆیه داواكارن گونده‌كه‌یان بكرێته ناحیه، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، هه‌موو پێداویستییه‌كى به‌ناحیه‌بوونى تێدایه، قایمقامى ته‌قته‌قیش دووپاتی ده‌كاته‌وه كه داواكارى ئه‌م گونده‌ى بۆ سه‌رووى خۆیان به‌رزكردووه‌ته‌وه.
دانیشتووانى گونده‌كه لە راگەیەندراوێکدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، دوای بەقەزابوونی (ناحیەی تەقتەق) هەڵومەرجێکی لەبار هەیە، بۆ بوونی گوندەکەیان بە ناحیە، به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆرێك له پێداویستییه‌كانى ناحیه‌ش له گونده‌كه‌یان هه‌یه بۆیه بە مافى خۆیانی ده‌زانن.
گوندى ئیلنجاغى گه‌وره ئێستا خاوه‌ن قوتابخانەی بنەڕەتی، باخچه‌ى ساوایان، خوێندنگای دواناوەندى به هەردوو لقی زانستی و وێژەیی، دوو بنكه‌ى تەندروستی، بنکەی دابەشکردنی خۆراک، چه‌ند مزگەوتێك، خانووی خوێندنگای دواناوەندی، هۆڵی بۆنه و پرسه‌كان بۆ پیاوان و ژنان و پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەیه.
ئاسۆ مسته‌فا، قایمقامى قه‌زاى ته‌قته‌ق به وه‌كاله‌ت، به 964ـى راگه‌یاند داواكاریى خه‌ڵكى ئه‌م گونده‌ى بۆ هاتووه، كه داواى به‌ناحیه‌بوونى گونده‌كه‌یان ده‌كه‌ن و ئه‌ویش بۆ سه‌رووى خۆى به‌رزی كردووه‌ته‌وه.
وتیشی “به‌شێك له پێداویستییه‌كانى بوونه ناحیه له‌م گونده‌دا هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك شتى دیكه‌ى ماوه”.
رۆژى 14.10.204 لەلایەن سەرۆك وەزیرانی هەرێم فەرمانی بەقەزاکردنی تەقتەق واژۆ کرا، كه ئه‌ویش پاڵپشت بوو بە فەرمانی هەرێمیی ژمارە 335 و رۆژی 24.10.2024 يش ئاسۆ مستەفا فەرمانی دەستبەکاربوونی وەک قایمقامی بەوەکالەت پێدرا.
ناحیەی تەقتەق سەر بە قەزای كۆیە بوو، لە 1918 كرابووە ناحیە و كەوتووەتە لای راستی زێی بچووک، 90 کیلۆمەتر لە رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر و 60 کیلۆمەتر لە باکووری پارێزگای کەرکوکەوە دوورە.
شارەوانیی كۆیە چەند شوێنێك بەكرێ دەدات
كۆیە
لە لایەن سەرۆك وەزیرانەوە
فەرمانی بەقەزاکردنی تەقتەق واژۆ کرا
یەكێكیان دوو ساڵە تێكچووە
هێشتا سی تی سكان و ئێم ئار ئایەكەی كۆیە چاكنەكراونەتەوە
زیاتر له 100 كرێكارن