كتێب و پۆسته‌ر دابه‌ش ده‌كرێن
له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم هه‌ڵمه‌تێكى هۆشیاری ژینگه‌یی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له داهاتوویه‌كى نزیكدا هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه‌یی له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن رێكخراوێكی ژینگه‌یی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كتێب و پۆسته‌رى چاپكراو بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه ئاماده‌كراون بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانى خوێندن دابه‌ش بكرێت.
هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوى ئایینده بۆ پاراستنى ژینگه به هه‌ماهه‌نگى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌كان له‌هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ى هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكى رێكخراوى ئایینده به 964ـى وت، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه كار له‌سه‌ر رێكخستنى ئه‌م هه‌ڵه‌مه‌ته ژینگه‌ییه ده‌كه‌ن و له زۆر شوێنێش جێبه‌جێیان كردووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ ده‌یانه‌وێت هه‌ڵمه‌ته‌كه فراوانتر و گشتگیرتر بكه‌ن.
وتیشی “له هه‌ردوو پارێزگاكانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانى راپه‌ڕین و گه‌رمیان له رابردوو هه‌ڵمه‌ته‌كه جێبه‌جێكراوه، به‌ڵام بۆ زیاتر فراوانكردنى هه‌ڵمه‌ته‌كه له پلاندایه سنوورى پارێزگاكانى هه‌ولێر و دهۆكیش بگرێته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دوو كتێبی تایبه‌تیان به رێنماییه ژینگه‌ییه‌كان چاپكردووه كه نزیكه‌ى 40 هۆنراوه‌ى ژینگه‌یی له‌خۆ ده‌گرێت، ده‌قی شانۆیی و ئۆپه‌رێت و تێكستى ژینگه‌ییشیان تێدایه.
پۆسته‌رى جۆراوجۆری رێنمایی ژینگه‌ییان چاپكردووه بۆ ئه‌وه‌ى له ناوه‌نده‌كانى خوێندن هه‌ڵبواسرێن و ده‌شڵێت “له‌پلانماندایه گروپی ژینگه‌یی له قوتابخانه‌كان دروستبكه‌ین و كه هێله‌گى تایبه‌تیان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بناسرێنه‌وه و كار له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى رێنماییه ژینگه‌ییه‌كان ده‌كه‌ن”.
روونیشیكرده‌وه، پێشتر له‌چه‌ند شوێنێكی هه‌ولێر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان ئه‌نجامداوه به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ ده‌یانه‌وێت فراوانترى بكه‌ن و له سنوروى دهۆكیش له‌رێگه‌ى رێكخراوه ژینگه‌ییه‌كانه‌وه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.