لە چەمچەماڵ
سێ راوچی چەک کران
964+
شۆڕش قادری
لە سنووری چەمچەماڵ سێ راوچى دەستگیرکران و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
هێمن کەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی وت، ” سێ راوچی لەلایەن ئاسایشى رۆژئاواى سلێمانییەوە رادەستى بەشى پۆلیسى دارستانى چەمچەماڵ کران کە لە سنوورەکە راویان کردبوو”.
“هەر سێ کەسەکە دەستبەسەر کراون و دەستیش گیراوە بەسەر چەکەکەیاندا کە لە جۆری تاپڕ بووە”، هێمن کەمەرخان وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پەڕوای لێکۆڵینەوە بۆ ئەو سێ کەسە کراوەتەوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.