"رەوشەکە ئاساییە"

گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران دەستیپێکردەوە

964+

شۆڕش قادری

دوای دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق، لە ئێرانیش سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان دەستیانپێکردەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لە زاری جە‌عفەر یازەرلو وتەبێژی هێڵی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران بڵاویکردووەتەوە، لە کاتژمێر 9ـی ئەمڕۆ شەممەوە 26.10.2024 ئاسمانی وڵاتەکە بەڕووی فڕۆکەدا ئاسایی بووتەوە و دەستیان بە گەشتە ئاسمانییەکان کردووەتەوە.

وتەبێژی هێڵی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران داوایشی لە گەشتیاران کردووە، پێش چوونیان بۆ فڕۆکەخانە، زانیاری دەربارەی کاتی دەستپێکردن یان دواکەوتنی گەشتەکەیان، لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی وەربگرن.

هاوکات ئەهورا محەمەدی بەڕێوەبەری نووسینگەی پەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە تاران رایگەیاندووە، رەوشی فڕۆکەخانەکە ئاسایی بووەتەوە و دەستیان بە گەشتەکانیان کردووەتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل هێرشی کردەسەر چەند پێگەیەکی سەربازی لە ناوخۆی ئێران و بەوهۆیەوە، جگە لە ئێران، لە هەرێمی کوردستان و عێراق و چەند وڵاتێکی دەورووبەر گەشتە ئاسمانییەکان، راگیران.

قەتەر گەشتەکانی بۆ عێراق و ئێران و لوبنان راگرت

قەتەر گەشتەکانی بۆ عێراق و ئێران و لوبنان راگرت

"ئیسرائیل پێش ئێران لە عێراق و سوریای داوە"

ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران

ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران