ماڵەکە ئاگادارکراوەتەوە

دوکەڵ و بۆنی ناخۆشی ماڵێک ژینگەی هەڵەبجەی هێنایە سەر خەت

964+

ژووری هەواڵ

پیسکردنی ژینگە و بێزارکردنی هاوڵاتیانی بەھۆی بڵاوکردنەوەی دوکەڵ و بۆنی ناخۆش لەلایەن ماڵێكەوە، ژینگەی هەڵەبجەی هێناوەتە سەر خەت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24.10.2024، فەرمانگەی ژینگەی ھەڵەبجە رایگەیاند، سەردانی ماڵێکیان کردووە، کە بەھۆی بڵاوکردنەوەی دوکەڵ و بۆنی ناخۆش ببوونە ھۆی پیسکردنی ژینگە و بێزارکردنی هاوڵاتیان لە گەڕەکی فەرمانبەران لە ناوەندی شاری ھەڵەبجە.

“ئاگادارکردنەوەی پێویست درا بەو ماڵەی کە ئەنجامدەری ئەو کردەوەیە بوون و بەڵێنیان لێ وەرگیرا، کە جارێكیتر نەبنە ھۆکاری پیسکردنی ژینگە”، فەرمانگەی ژینگەی ھەڵەبجە وای وت.

لە رێنمایی ژمارە دووی ساڵی 2023 بە دیاریکراوی سزا بۆ هەموو هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە دیاریکراوە، بە گوێرەی سزاکان زۆرترین سزای دوکەڵکردنە ژینگەوە یەک ملیۆن و 500 هەزار دینارە.

ژینگەی هەڵەبجە بەدواداچوون بۆ وشکبوونی دوو درەخت دەکا...

ژینگەی هەڵەبجە بەدواداچوون بۆ وشکبوونی دوو درەخت دەکات