"نابێت کرێکار ناچار بە "خۆقەرزارکردن" بکرێت"
لەهەرێمی کوردستان وەرگرتنی “کۆمپیالە” یان “کەفالەى دارایی” لە کرێکاران قەدەغە کرا
فەرهاد حەسەن
بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، وەرگرتنی “کۆمپیالە” یاخود “کەفالەى دارایی” لە کرێکاران لەلایەن خاوەنکارانەوە بە هەموو شێوەیەک قەدەغە کرد و بۆ ئەم مەبەستەش پشتی بە یاسا بەستووە و دەڵێت “کرێکار ناچاربکرێت لەبەرامبەر کارکردندا خۆی قەرزاربکات”.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار کە سەر بە وەزارەتی کا و کاروباری کۆمەڵایەتییە بلاویکردووەتەوە، پاڵپشت بە یاسای کار ژمارە 71ی ساڵی 1987 و نووسراوە فەرمییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیان و وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگاداری سەرجەم خاوەنکاران دەکەینەوە، کە وەرگرتنی کۆمپیالە، کەفالەی دارایی، یاخود ناچارکردنی کرێکار بە “خۆقەرزارکردن” وەک مەرجێک بۆ دامەزراندن یان بەردەوامبوون لە کاردا، پێچەوانەی یاسایە و بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
سەرجەم ئەو خاوەنکارانەی پێشتر ئەم کارە نایاساییەیان کردووە، پێویستە بە زووترین کات هەموو ئەو پابەندییە داراییانە لەسەر کرێکاران هەڵبوەشێننەوە. بەپێچەوانەوە، رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەبنەوە، چونکە ئەم کارە دەبێتە ئامرازێک بۆ فشاری نایاسایی لە دەرەوەی بەندەکانی گرێبەستی کار.
داواش لە سەرجەم کرێکاران دەکات رێگە نەدەن ئەم پێشێلکارییەیان بەرامبەر بکرێت، لە کاتی هەر ناچارکردن یان بەدیکردنی ئەم سەرپێچیانەدا، دەتوانن بە شێوەیەکی نهێنی و پارێزراو بەم رێگایانەى خوارەوە ئاگاداریان بکەنەوە:
هێڵی گەرمی هۆشیاریی کرێکاران ژمارە (5500)
دەتوانیت لە رێگەى پەیوەندی تەلەفۆنى یان لە ڕێگەى (واتساپ، ڤایبەر) نامە بنێرى بۆ ژمارە (07511225500) یان (07721225500) چ بە شێوەى نووسین یان پەیامى دەنگى.
دەتوانیت لە رێگەى سیستمى سکاڵاى ئەلیکترۆنى لە رێگەى ئەم بەستەرەى خوارەوە سکاڵا تۆمار بکەیت و ئاگادارمان بکەیتەوە:
https://skala.gkrd.krd/ComplianceProcess
بۆ بینینى بەڵگە فەرمییەکان سەردانى پۆرتاڵی کار بکە: