وەزارەتی پلاندانان پێشبینیی دەكات

نۆژەنكردنەوەی رێگای كەركوك – بەغدا كۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، ئاستی كارەكانی نۆژەنكردنەوەی رێگای كەركوك – بەغدا بۆ 80% بەرزبووەتەوە، پێشبینیی دەكەن كۆتایی ئەمساڵ تەواو ببێت.

وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە 20.10.2024 ئەوەی خستەڕوو، تیمەكانیان سەردانی مەیدانیی پڕۆژەی نۆژەنكردنەوە رێگای كەركوك – بەغدایان كرد بە مەبەستی ئاگاداربوون لە كاروبارەكان و جێبەجێكردنی پێداویستییەكان.

پڕۆژەكە دەكەوێتە سنووری پارێزگای كەركوك بە درێژیی 162 كیلۆمەتر و یەكێكە لە پڕۆژەكانی حكومەتی عێراق، كە لە سێ بەش پێكدێت، یەكەمیان 58 كیلۆمەتر بە ئاستی گەڕانەوە، كە لە پردێكی دوو قات پێكدێت لە دەروازەی رۆژئاوای شاری كەركوك بەرەو دوزخورماتوو، بەشی دووەم 46 كیلۆمەترە و درێژ دەبێتەوە لە دوزخورماتوو بەرەو ناوچەی ئینجانە، هەروەها بەشی سێیەم، كە (رێڕەوی كۆنی چوونە)، درێژییەكەی 58 كیلۆمەترە و لە قەزای دوزخورماتوو درێژدەبێتەوە بۆ دەروازەی خۆرئاوای كەركوك.

وەزارەتەكە وردەكاریی كارەكانی باس كردووە و ئاماژەی بەوەداوە، رێژەی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە گەیشتووەتە 80% و وا پێشبینیی دەكەن لە كۆتایی ئەمساڵ تەواو ببێت، كە رێگایەكی ستراتیژیییە بۆ بەستنەوەی بەغدا بە شارەكانی ناوەڕاست و باشوور و باكووری عێراق.

هەروەها وەزارەتەكە دەڵێت، بە تەواوبوونیی نۆژەنكردنەوەی رێگاكە، سنوورێك بۆ رووداوەكانی هاتوچۆ لە سنوورەكە كەمدەبێتەوە و هاتوچۆ تێیدا ئاسانتر دەبێت.

کرێی بارهەڵگرە گەنمەکانی دوزخورماتوو بۆ یەک شەو 75 هەزا...

کرێی بارهەڵگرە گەنمەکانی دوزخورماتوو بۆ یەک شەو 75 هەزار دینارە