بەڕێوەبەرى پەیمانگەى کوردى بۆ هەڵبژاردن وەڵام دەداتەوە
چۆن دەنگ دەگۆڕدرێت بۆ کورسى؟
964+
ئەحمەد محەمەد- سلێمانى
گۆڕینى دەنگ بۆ کورسى، یەکێکە لە پرسە گرنگەکانى هەڵبژاردن، پرسیارى سەرەکیش بۆ ئەمڕۆ کە هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستانى تێدا بەڕێوەدەچێت، پرسى گۆڕینى دەنگە بۆ کورسى.
ئارام جەمال، بەڕێوەبەرى پەیمانگەى کوردى بۆ هەڵبژاردن و پسپۆڕى سیستمەکانى هەڵبژاردن لە وەڵامى پرسیارى گۆڕینى دەنگ بۆ کورسى بە 964ـى وت،” گۆڕینى دەنگ بۆ کورسى، واتا گۆڕینى کۆى دەنگە دروستەکان لە هەر بازنەیەکى هەڵبژاردن و دابەشکردنى بەسەر کورسى ئەو بازنەیە، لێرەشەوە دابەشکارییەکى هەڵبژاردن دەردەچێت و هەر لایەن و کاندیدێک چەندجارەى ئەو ژمارەیەى هێنا، ئەوەندە کورسى دەست دەکەوێت”.
وتیشى،” لە کۆتاییدا چەند سەرەپاچەیەک لە دەنگ دەمێنێتەوە و چ لایەن و لیستێک زۆرترین دەنگى ماوەى هەبوو کورسى بەردەکەوێت”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح