قسەی کۆمسیۆنە

پووچەڵ بوونەوەی دەنگەکان خەتایی مۆرەکە نییه

964+

دەشتی عارف – هەولێر

ئەوەی دوێنێ دەنگدەرانی تایبەت چەشتیان، رەنگە دەنگدەرانی گشتی نەیانەوێ بیچێژن، ئەو مۆرەی بۆ دەنگدان بە لایەن و کاندیدەکان لە فۆڕمی دەنگدان بەکاردێت، بەشی خوارەوەی قەبارەی گەورەترە، وایکردووە بەشێک لە دەنگدەران زۆرباش خانەی دەنگدانەکە نەپێکن.

مۆرەکە زۆرجار لەسەر هێڵی خانە چوار گۆشەکە، یان لێی دەردەچێت، لێرە و لەوێ باس لەوە دەکەن، ئەوە یەکێک لە هۆکارەکانی دەنگی پووچەڵ بووە، کە لە دەنگدانی تایبەت زیاتر لە 25 هەزار دەنگ بوو.

بەڵام، بەرپرسێکی کۆمسیۆن قسەیەکی جیاواز دەکات، 964 پەیوەندی بە مەروان محەمەد. سەرۆکی لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد ئەو وتی، “ستانداردی مۆری هەڵبژاردن وا دروستکراوە کە بچووکترە لە چوارچێوەی دیاریکراو و هاوڵاتیان دەبێت ئاگاداربن کە بەشێوازێکی دروست بەکاریبهێنن بۆ ئەوەی دەنگەکانیان نەسووتێت”.

لەبارەی هەژمارکردنی مۆری دەنگدان و ئالیەتی قبوڵکردنی، ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن وتی، “ئەگەر %80ـی مۆرەکە لەناو خانەی دیاریکراودا بێت، کێشەی نییه و دەنگەکە هەژمار دەکرێت”.

دوێنێ 18.10.2024، دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەچوو، رێژەی بەشداریکردن لە%97 بوو، بەرچاوترینی ناو ئەو رێژەیە، قەبارەی دەنگی پووچەڵ بوو، لەگەڵ ئەوەی ئەو رێنماییە بە دەنگدەران وتراوە، کە ئەگەر دەنگدەر دەنگی بە لایەنی سیاسی دا بەبێ کاندید دەنگی هەژمار دەکرێ، بە پێچەوانەوە دەنگی بە کاندید دا بەبێ لایەنی سیاسی دەنگی هەژمار ناکرێت یان لە یەک کاتدا لە یەک لایەن زیاتر هەڵبژێرێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

رێکخراوێک: لە دەنگدانی تایبەتدا پێشێلکاری بەرامبەر 19 ر...

رێکخراوێک: لە دەنگدانی تایبەتدا پێشێلکاری بەرامبەر 19 رۆژنامەنوس کراوە