زۆربەی تكتەكان هەڵوەشاونەتەوە

كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی لەوپەڕی بێ بازاڕیدان

+964

ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی

لەدوای شەڕو ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە، گەشتەكانی فڕۆكەوانی بەشێوەیەكی بەرچاو كەمی كردووە و زۆربەی هێڵەكانی فڕۆكەوانی گەشتەكانیان هەڵوەشاندووەتەوە و بەڕێوەبەری بەشی فرۆشتنی كۆمپانیایەكی گەشتی فڕۆكەوانیش دەڵێت، گەشتەكانمان بۆ نزیك لە نیوە كەمیكردووە.

لەوبارەیەوە ناجی حەسەن، بەڕێوەبەری بەشی فرۆشتن لە كۆمپانیای مۆن لاین بە 964ی وت، “كەرتی گەشتیاری فڕۆكەوانی، كەرتێكی هەستیارە لەكاتی هەر شەڕو  ئاڵۆزییەك بەشێك لە گەشتەكان دەوەستن لەبەر سەلامەتی گەشتیاران، هەركاتێك ئیسڕائیل و ئێران ناكۆكیان هەبێت كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی سەلامەتی گەشتیاران دەخەنە پێش قازانجی خۆیان و گەشتەكان هەڵدەوەشێننەوە، لەبەرئەوەی ئاسمانی ناوچەكە دەكەوێتە ژێر هەڕەشەوە”.

ئەو دەربارەی گەشتەكان باسی لەوەكرد، كە لە ئێستادا گەشتەكانیان بۆ نزیك لە نیوە كەمیكردووە و بە جۆرێك هەموو رۆژێك شەش گەشتیان هەڵوەشاوەتەوە و هەر گەشتێكیشیان 150 بۆ 180 كەس لە خۆدەگرێت.

“فڕۆكەخانەی سلێمانی شا دەماری گەشتكردنی هاوڵاتیان بوو، 80%ـی گەشتەكانمان لە رێگەی ئەو فڕۆكەخانەوە بوو بەرەو توركیا، دوای ئەوەی ئەو جوڵەیە داخرا، ئێستا هاوڵاتیان روو دەكەنە هەولێر و كەركوك بۆ گەشتكردن”، ناجی حەسەن وای وت.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیار دراوە لە ئەمڕۆ 19.10.2024 و  گەشتەكان دەست پێبكەنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی هەر سێ كۆمپانیای گەورەی فڕۆكەوانی، قەتەر ئەیروەیس، توركش ئێرلاین و مەلەكی ئەردەنی بۆ ماوەی 10رۆژ گەشتەكانیان وەستاندبوو.

“لە ماوەی 10 رۆژی رابردوو، خەڵكی هاتووە داوای تكتی كردووە بۆ گەشتكردن، بەڵام كاتێك هەڵبژاردەكانی لەبەردەمدا نەبووە و بینیوویەتی هێڵە گەورەكان گەشتیان نییە، گەشتەكانییان دواخستووە” بەڕێوەبەری بەشی فرۆشتنی مۆن لاین وای وت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

سبەینێ فڕۆکەکانی ئیمارات بۆ گەشتکردن دێنەوە عێراق

سبەینێ فڕۆکەکانی ئیمارات بۆ گەشتکردن دێنەوە عێراق