بە فڕۆکە لێیدراوە

ئەمریکا کوشتنی باڵاترین سەرکردەی داعشی لە کەرکوک راگەیاند

964+

شۆڕش قادری

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا کوشتنی باڵاترین سەرکردەی داعشی لە کەرکوک راگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی 18.10.2024 فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، چەند رۆژ پێش ئێستا، ئۆپەراسیۆنێک بە سەرۆکایەتی هێزە عێراقییەکان و بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ لەناوبردنی شانە نووستووەکانی داعش لە دەورووبەری کەرکوک ئەنجام دراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئوپەراسیۆنەکەدا و لە هێرشێکی ئاسمانیدا، چوار چەکداری داعش کوژراون کە یەکێکیان، سەرکردەیەکی باڵا و والی داعش بووە لە کەرکوک، بەناوی عەلاوی ساڵح، ناسراو بە ئەبو عیسا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، نزیک کاتژمێر 10ـى شەوی رابردوو، دوو فڕۆکەى جەنگى چوار جار بۆردوومانی زنجیرە چیای خاڵخاڵانیان لە نێوان ناحیەی تەق تەقی سەر بە قەزاى کۆیە و ناحیەی شوانى کەرکوک کرد و دوو ئۆتۆمبێلیان بە ئامانجگرت.

کامەران مەلا عوسمان، رێکخەرى تیمى رێکخراوى CPTـى ئەمەریکى بە 964ـی وت،  “فڕۆکەى جەنگى بوون و دوو ئۆتۆمبێلى چەکدارانى داعشیان بە ئامانج گرتووە، بەڵام نازانرێت فڕۆکەکان هى عێراقن یان هاوپەیمانان.”

چوار چه‌كدارى داعش له‌ سنوورى له‌یلان كوژران

چوار چه‌كدارى داعش له‌ سنوورى له‌یلان كوژران

ئەو دوو ئۆتۆمبێلەى بە فڕۆکەى جەنگى لێیاندرا داعش بوون

ئەو دوو ئۆتۆمبێلەى بە فڕۆکەى جەنگى لێیاندرا داعش بوون