لە سەر رێگای کەرکوک – تکریت

سێ ئۆتۆمبێل وەرگەڕان و پێنج کەس بریندار بوون

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سەر رێگای کەرکوک – تکریت، پێنج کەس بریندار بوون.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی رەشاد بە 964ـی وت، “کەمێک پێش ئێستا لە سەر رێگای کەرکوک – تکرێت لە ناحیەی رەشاد، سێ ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆرەکانی سۆرینتۆ و ئۆپڵ و پیکابێک وەرگەڕاون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا پێنج کەس بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەکانی کەرکوک کراون.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری