ئیسرائیل دوێنێ رایگەیاند

حەماس کوژرانى سنوارى پشتڕاستکردەوە

964+

وریا فەتاح

بزوتنەوەى حەماس، کوژرانى یەحیا سنوارى پشتڕاستکردەوە، ئەوەش دواى ئەوەى دوێنێ سوپاى ئیسرائیل رایگەیاندبوو کە کوشتویانە.

خەلیل حەیە، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە، وێڕاى پشتڕاستکردنەوەى کوژرانى یەحیا سنوار، ئاماژەى بەوەشکردووە کە تا دواسات شەڕى کردووە.

بەپێى گرتەیەکى ڤیدیۆیى کە دوێنێ سوپاى ئیسرائیل بڵاوى کردەوە، دواى بۆردومانى ئەو خانووەى سنوارى تێدا بووە، درۆنێک دەچێتە ژوورەوە و سنوار بە بریندارى دەردەکەوێت و بە دار رووبەڕووى درۆنەکە دەبێتەوە.

بەپێى زانیارییەکانى رادیۆى ئیسرائیل بێت، لە ناوچەى تەل سوڵتانى رەفەح لە باشوورى غەزە، لە ناو خانوویەکدا ژمارەیەک چەکدارى حەماس و تانکێکى سوپاى ئیسرائیل رووبەڕووى یەکترى بوونەتەوە، تانکەکە چەند موشەکێکێکى گرتووەتە خانووەکە و چەند چەکدارێکى حەماس کوژراون کە یەکێکیان سنوار بووە.

لەلایەن ئیسرائیلەوە، یەحیا سنوار بە “رووخسارە شەیتانی”ـەکە ناوى دەهات، چونکە بە نهێنى کارى دەکرد و بەردەوان دەجوڵا، بەرپرسى سەرەکى و نادیارى حەماس بوو لە غەزە، لە 7ـى ئۆکتۆبەرى 2023ـەوە لە ناو خەڵکدا نەبینراوە.

سەرەڕاى ئەوەى هەنییە دەموچاوى حەماس و غەززە بوو، بەڵام سنوار بڕیار بەدەست و پلانداڕێژەى چالاکییەکانى حەماس بوو.

یەحیا سنوار کێیە؟
یەحیا ئیبراهیم حەسەن سنوار لە 29ـى ئۆکتۆبەری 1962 لە دایکبووە، یەکێکە لە دامەزرێنەرانی دەزگای ئەمنی بزوتنەوەی حەماس لە ساڵی 1985 کاری سەرەکی ئەم دەزگایە ئەوە بووە سیخوڕەکانی ئیسرائیل ئاشکرا بکات، محەمەد سنواری برایشی سەرکردەی دیاری کەتیبەکانی قەسامە، باڵی سەربازی حەماس.
ساڵی 1988 سنوار لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستگیرکراوەو سزای هەتا هەتایی بەسەردا سەپێندراوە، بەڵام ساڵی 2011 لە پرۆسەی گۆڕینەوەی (شاڵیت) ئازاد کراوە.
جلعات شاڵیت سەربازێکی ئیسرائیلی بوو لە لایەن حەماسەوە رفێندرا، ساڵی 2011 بە رێکەوتنی ئیسرائیل و حەماس. شاڵیت ئازادکرا لە بەرامبەر 1027 دیل و زیندانی فەڵەستینیدا، یەکێک لەوانە سنوار بوو.
یەحیا سنوار ساڵی 2017 بووە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە غەزەو قسە رۆشتووی یەکەمی ئەو هێزە.
ئیسرائیل دەڵێت بڕیاردەرو بیرۆکە داڕێژی هێرشەکەی 7ـى ئۆکتۆبەر یەحیا سنوار بووە، بۆیە ساڵێک زیاترە داواکراوی یەکەمە لە لایەن ئیسرائیلەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17.10.2024 میدیاکانی ئیسرائیل کوژرانی سنواریان راگەیاند، ئەگەری بەهێز ئەوەیە رۆژی سێشەممە کوژرابێت.

رادیۆى سوپاى ئیسرائیل: یەحیا سنوارمان کوشت

رادیۆى سوپاى ئیسرائیل: یەحیا سنوارمان کوشت