هەواڵەکان
ئەمشەو بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی دێت و رێگاى سماقوڵى بەڕووى شۆفێراندا کرایەوە
ژووری هەواڵ
بەپێى ئەو وادەیەى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان دیارى کردبوو، ئەمڕۆ 15ـى ئۆکتۆبەر کۆتا رۆژى بانگەشەى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستانە، بەرپرسانى کۆمیسیۆنیش دەڵێن، هیچ بڕیارێک نییە بۆ درێژکردنەوەى.
لەسەروبەندی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا، چانسی دامەزراندن و بەگرێبەستكردن زۆر بووە، ئەمەش وای كرد ئەمڕۆ کارمەندانی خۆبەخش لە نەخۆشخانەکانی گەرمیان لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار گردببنەوە و داوای دامەزراندن بکەن، هاوكات لەگەڵ ئەوانیشدا چارەسەركارە خۆبەخشەکانی سەیدسادقیش هاتنە سەر شەقام و داوای دامەزراندنیان كرد.
دواى چاوەڕوانییەکى زۆرى شۆفێران، دواجار ئەمڕۆ رێگاى سماقوڵى بەڕووى شۆفێراندا کرایەوە و کارەکانى قیرکردنى رێگەکە تەواو بوو، كە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بە هەولێر دەبەستێتەوە.
رێكخراوی ئینتەرسۆس بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی منداڵانی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیریی سلێمانی، هەڵمەتێكی گەڕانەوە بۆ خوێندن بۆ منداڵانی پەنابەری سوری و منداڵانی خانەخوێ راگەیاند.