لە هەڵەبجەیە و ئەلیکترۆنییە

ئەگەر کەپرت لە فێستیڤاڵی هەنار دەوێ ناونووسین دەستیپێکرد

964+
ئەحمەد مستەفا

گەشتوگوزاری هەڵەبجە دەڵێ، باخەوان و پیشەوەران و خاوەن بەرهەمەخۆماڵییەکان ئاگادار دەکەن، بۆ بەکرێ گرتنی یەکەی ناو فێستیڤاڵی پایز و هەناری هەڵەبجە بە شێوازی ئەلیکترۆنی، دەستیان کرد بە ناوتۆمارکردن.

ماوەی سێ رۆژ بۆ ناو تۆمارکردنەکە دانراوە، لە رۆژی 15.10.2024 بۆ 17.10.2024 بەردەوام دەبێ و دواتر تیروپشک بۆ ناوەکان دەکرێ.

پەنجە لێرە دابگرە بۆ ناونوسینت ؛ وەرگرتنی یەکەکانی دەیەمین فێستڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە، لە چوارچێوەی دەیەمین خولی فێستیڤاڵەکەیە، لەوێ هەناری سازان، ساڵەخانی و ناوچە جیاوازەکانی هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور نمایش دەکرێ و خەڵک دەچن دەیکڕن.

جیاواز لەوە، چەندین بەرهەمی خواردن و خواردنەوەی خۆماڵی نمایشدەکرێ و بڕیارە رۆژی 31.10.2024 یەکەم رۆژی بەڕێوەبچێ، پێشتر لە بارەی پلانی ئەمساڵی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ بەبازاڕکردنی ھەناری ھەڵەبجە، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ بە 964ـی وت، لە پلانیاندایە، بە کردنەوەی فیستڤاڵی ساڵانەی ھەنار و زیاتر گرنگیدان بەو باخانەی کە بەرھەمی ھەنارییان ھەیە، ھەناری ھەڵەبجە بکەینە براندێکی سەرەکی.

روونیشیکردەوە، بڕیاریانداوە ھەموو ئەو وەفدانەی کە دێنە کوردستان، ھەناری ھەڵەبجەیان وەک دیاری پێشکەش بکەین، هەروەها ئەو وەفدانەی کە لە کوردستانەوە دەچنە وڵاتان، ھەناری ھەڵەبجە دەبەن لەگەڵ خۆیاندا.

ئەمڕۆ 120 هەزار کەس لە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە بەشدارب...

ئەمڕۆ 120 هەزار کەس لە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە بەشداربوون

هەنگوینی تاڵ لە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە نمایش کرا

هەنگوینی تاڵ لە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە نمایش کرا

"هەوڵدەدرێت هەناری هەڵەبجە بکرێت بە براندێکی سەرەکی"