دەوامیان کەمکرایەوە

یارییەکەى عێراق و کۆریا بوو بە خێر و بەرەکەت بۆ فەرمانبەران

964+

وریا فەتاح

لەسەر راسپاردەى سەرۆک وەزیرانى عێراق، بەهۆى یاریى نێوان هەڵبژاردەى عێراق و کۆریای باشوور لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال، سەرجەم فەرمانبەران دەتوانن لە کاتژمێر 1ـى دوای نیوەڕۆ دەستهەڵگرن و بڕۆنەوە.

لە عێراقدا دەوامى زۆرینەى فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان لە کاتژمێر 2ـى پاشنیوەڕۆ تەواو دەبێت، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆى یارییەکەوە بۆ ئەوەى فەرمانبەران بێبەش نەبن، یەک کاتژمێر دەوامیان بۆ کەمکراوەتەوە.

کاتژمێر 2ـى پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، لە پاڵاوتنەکانى جامى جیهانیی 2026، هەڵبژاردەى عێراق دەبێتە میوانى هەڵبژاردەى کۆریاى باشوور.

راهێنەری هەڵبژاردەى عێراق: بردنەوە لە ژاپۆن بوو بە راب...

راهێنەری هەڵبژاردەى عێراق: بردنەوە لە ژاپۆن بوو بە رابردوو