كەس روونكردنەوە نادات

ئەمشەو لە هەولێر تەقەیەكی زۆر كرا و هۆكارەكەشی نادیارە

964+

ژووری هەواڵ

نزیکەی کاتژمێرێک پێش ئێستا دەنگی تەقەی زۆر لە گەڕەکی زانیاری هەولێر بیسترا، 964 لەو کاتەوە سۆراغی دەکات هۆکارەکەی روون نییە.

شایەتحاڵەکان دەڵێن ناکۆکی لایەنگرانی هێزە رکابەرەکانی هەڵبژاردن بووە، بەڵام دەزگا ئەمنییەکان هیچ لێدوانێک نادەن.

ئێستا دۆخەکە کۆنتڕۆڵکراوە، بەپێی ئەو ڤیدیۆیەشی بۆ 964 نێردراوە هێزێکی زۆری ئەمنی لە شوێنی رووداوەکە بڵاوکراونەتەوە.

پەیامنێری 964 لە هەولێر، زانیاریی بوونی تەقەكەی پشتڕاستكردەوە و ئاماژە بەوەدا، تەقەكان هەوایی بوون.

شایەدحاڵێكیش كە لە نزیك رووداوەكە بووە، بە 964ی وت، ئۆتۆمبێلێك كە لایەنگری لایەنێكی سیاسی بوو، ئاڵای لایەنەكەی هەڵكردبوو، كەوتە ناو لایەنگرانی لایەنێكی دیكەی ركابەریان لە نزیك گەڕەكی زانیاری، بۆیە بەگژیەكداچوون روویدا و تەقەیەكی زۆری هەوایی كرا، بەڵام تا ئێستا هیچ روونكردنەوەیەك لەمبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.

"ئەوەی كردوومانە بەسە بۆ رێگری لە تەوزیركردن لە هەڵبژاردن"