102 هاوڵاتی تۆماریان كردووه‌

له‌ به‌غدا سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر دابه‌شكردنى نه‌وت له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ى كه‌ له‌ ماڵپه‌رى دادگاى باڵاى ئیتحادیى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر چۆنیه‌تى و نرخى ئه‌و نه‌وته‌ تۆمار كراوه‌، كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

سكاڵاكه‌ له‌لایه‌ن 102 هاوڵاتییه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى نه‌وتى عێراق تۆمار كراوه‌، به‌پێی خشته‌ى دادگاكه‌ش رۆژى 23.10.2024 دیاریكراوه‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوونى یه‌كه‌م دانیشتن.

پارێزه‌رێكى ئاگادار له‌و سكاڵایه‌ به‌ 964ـى وت، سکاڵاکە لەسەر دیاریکردنی نرخی نەوتی سپییه‌، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان بە هاوڵاتیان ده‌درێت و پێیان وایه‌ ناڕەوایی له‌ به‌رامبه‌ر رێکارەکانی وەزارەتی نەوتى عێراق  و رەزامەندی سەرۆک وەزیران لەسەر چۆنیه‌تى دابه‌شكردنى نه‌وته‌كه‌ له‌ هه‌رێم ده‌كرێت.

وتیشی “نرخی هەر لیترێک نەوت بۆ هاوڵاتیانى هه‌رێم ئێستا بە 500 دینار دیاریکراوە، له‌كاتێكدا لە شارەکانی عێراق نرخه‌كه‌ى 150 دینارە، كه‌واته‌ نرخی یەک بەرمیل نەوت لە عێراقدا بە 30 هەزار دینار دابەش دەکرێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستاندا 100 تا 104 هەزار دینار”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، لە سکاڵادا داواکراوە، وەزارەتی نەوتی عێراق پابەند بکرێت بەوەی بە یەکسانی و دادگەرانە مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکرێت و نەوتیان بە هەمان نرخی شارەکانی دیکەی عێراق پێبدرێت.

دانیشتووانی ناحیەی هەڵشۆ وەرگرتنی نەوتی سپی رەتدەکەنە...

دانیشتووانی ناحیەی هەڵشۆ وەرگرتنی نەوتی سپی رەتدەکەنەوە