دەچنە شارباژێر

زانكۆی سلێمانی: پێویستمان بە گواستنەوەی راژەی 21 مامۆستا و فەرمانبەر هەیە

964+

ژووری هەواڵ

زانكۆی سلێمانی پێویستی بە گواستنەوەی راژەی 21 مامۆستا و فەرمانبەر هەیە لە پسپۆڕی جیاواز بۆ كۆلێژی زانستە ژینگەییەكانی شارباژێر.

لەکۆی ئەو 21 کەسە، هەشت مامۆستایان خاوەنی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆران، ئەوانەی دیکە فەرمانبەرن و هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم یان بەکالۆریۆسن.

فەرمانبەرەکان بەپێی پسپۆڕی بۆ ئەم بەشانە دەگوازرێنەوە: کتێبخانە، کارگێڕی، گەنجینە، کۆمپیوتەر، ئامار، ژمێریاری، شۆفێر و کارگوزار.

ئەمڕۆ یەکشەممە 13.10.2024، زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، “داواكارییەكان لەلایەن وەزارەتەكانەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەرزدەكرێنەوە، پاشان رای زانكۆی سلێمانی لەبارەی داواكارییەكەوە وەردەگیرێت‌ و دواتر بە نووسراوی فەرمی‌ و بە لیست ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت”.

بۆ زانیاری لەسەر پسپۆڕیەکان کلیک لێرە بکە.

زانکۆی سلێمانی چاوەڕێی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانە

زانکۆی سلێمانی چاوەڕێی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانە