"هاوشێوەی نیە لەهەموو عیراق"

هۆڵی گەورەی کۆنفرانسەکان لە زاخۆ دروست دەکرێت

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

گەورەترین هۆڵی کۆنفرانسەکان لەزانکۆی زاخۆ، لەسەر روwبەری 40 هەزار مەتر دووجا بە تێچووی نۆ ملیۆن دۆلار دروست دەکرێت.

هۆڵەکە لەلایەن کۆمپانیای Power Gate دروستدەکرێت، پێکدێت لە بینای هۆڵی کۆنفرانسەکان، هۆڵی پێشانگا نێودەولەتیەکان، سەوزایی، و پارکی ئۆتۆمبێل.

ئەو هۆڵە کۆنفرانسەکانی زانستی و ئەکادیمی تیایدا دەکرێن، پرۆژەکە لەسەر شێوازێکی سەردەمیانە درەستدەکرێت لەرووی تەکنیکەوە بڵنگۆ و مایکی تایبەت بە میوانی بیانی دادەنرێت و بە شێوەیەکی راستەوخۆ وەرگێڕان دەکرێت، هەروەها سیستمی رووناکی هۆڵەکە بە شێوەیەکە کە رووناکی ببەخشێت و هیچ ئامێرێکی رووناککەرەوەش دیار نەبێت،سیستمێکی ئاگرکوژێنەوەی باشیشی بۆ دادەنرێت.

هشیار مەحمود، ئەندازیار و سەرپەرشتیاری پرۆژەکە بە 964ـی وت، “کارکردن لەپرۆژەکەدا دەستیپێکردووە و پێش سەری ساڵ هۆڵەکە تەواو دەبێت و ئامادەدەبێت بۆ بەڕێوەچوونی هەر کۆنفرانسێک، بەشەکانی دیکەشی کارکردن تێیاندا بەردەوام دەبێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

وەبەر‌هێنەرێکی قەتەڕی سێ پرۆژە لە زاخۆ دەکاتەوە

وەبەر‌هێنەرێکی قەتەڕی سێ پرۆژە لە زاخۆ دەکاتەوە