لە هەولێر

جووت سایدى شەقامى سەرەكى بازاڕ – سەنتەرى لاوان کرایەوە

964+

شۆڕش قادری

جووت سایدى شەقامى سەرەكى بازاڕ – سەنتەرى لاوان لە هەولێر کرایەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، “ئەمڕۆ شەممە 12.10.2024  جووت سایدى شەقامى سەرەكى بازاڕ – سەنتەرى لاوان کراوەتەوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە،  “پڕۆژەکە بە گۆژمەى زیاتر لە یەک ملیار و 631 ملیۆن دینار  و لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر جێبەجێ کراوە”.

درێژی شەقامی سەرەکی بازاڕ – سەنتەری لاوان  دوو هەزار و 600 مەترە و بە تەواوبوونی پڕۆژەکە، گرفتی هاتوچۆى هاوڵاتیان لە سەنتەرى قەزای بنەسڵاوە چارەسەر دەبێت.

لە جووت سایدەکەی فەرمانبەران بۆ بنەسڵاوەوە مەڕۆن

لە جووت سایدەکەی فەرمانبەران بۆ بنەسڵاوەوە مەڕۆن

دەستکرا بە قیرکردنی دوسایدی بازاڕ - سەنتەری لاوان

دەستکرا بە قیرکردنی دوسایدی بازاڕ - سەنتەری لاوان