"دەیانویست سود لە هەڵبژاردن ببینن"

پۆلیسى راپەڕین خانوویەکى زێدەڕۆیان رووخاند

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى راپەڕین بڵاوى کردەوە کە مەفرەزەکانیان لە بەشى پۆلیسى شارەوانى خانوویەکى زێدەڕۆیان رووخاند، دەشڵێت: خاوەنەکەى دەیویست سود لە هەڵبژاردن وەربگرێت بۆ دروستکردنى خانوەکەى.

وەک ئەوەى پۆلیس بڵاوى کردووەتەوە، بەهۆى ئەوەى هێزەکی=انیان سەرقاڵى پڕۆسەى هەڵبژاردنن، خەڵکانێکى هەلپەرست بە هەلى دەزانن زیادەڕۆیى بکەنە سەر موڵک و ماڵى گشتى و خانوو بە زێدەڕۆیى دروست بکەن.

روونیشى کردووەتەوە، شەوى 10.10.2024، هێزەکانیان لە بەشى پۆلیسى شارەوانى راپەڕین دوای گەڕان و بەدواداچوون خانوویەکى هەیکەلیان دەستنیشان کرد کە بە زێدەڕۆیى دروستکرابوو، بەیانى رۆژى 11ـى مانگ هێزەکانیان بۆ رووخاندنى چووبوون دەرکەوت تۆمەتبار شەوەکەى سەقفى بەستووە و کۆنکرێتیان کردووە.

“دواى گەیشتنى هێزەکانمان خانووەکە بە ئامێرەکانى شارەوانى رانیە رووخێندرا و تۆمەتباران بۆ شوێنێکى نادیار رایان کردووە، بەڵام لێکۆڵینەوە بەردەوامە”، پۆلیسى راپەڕین وادەڵێت.

بازاڕى رانیە لە زێدەڕۆیى بەردەم دوکانەکان پاکدەکرێتەو...

بازاڕى رانیە لە زێدەڕۆیى بەردەم دوکانەکان پاکدەکرێتەوە