لە دهۆک

شۆفێڕێک گیانی لەدەست دا و ناسنامەی دیار نییە

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک ئۆڤەرپاسی گەڤەرکێ لە دهۆک، شۆفێرێک گیانی لەدەست دا، بەرپرسانی تەندروستی ناوچەکەش دەڵێن، تەرمەکەی لە پزیشکی دادی دهۆکە و ناسنامەی دیار نییە.

هەیسەم بەربهاری وتەبێژی بنکەی تەندروستی 122 لە دهۆک بە 964ـی وت، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.10.9 لە ئۆڤەرپاسی گەڤەرکێ، ئۆتۆمبێلێکی جۆریBMW  بەهۆی خێراییەوە خۆی لە پەرژینی پردەکە داوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.”

“شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گەنجێکە کە تەمەنی لە نێوان 30 بۆ 35 ساڵە، تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانمانەوە رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە و تا ئێستاش ناسنامەی دیار نییە”، هەیسەم بەربهاری وای وت.

بەپێی ئامارێکی بنكەی تەندروستی 122ـی دهۆک، لە ماوەی دوو مانگدا لە سەر رێگای گشتیی بارزان لە سنووری شندوخا و گەڤەرکێ، چوار کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسێكیش بریندار بوون.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە دهۆک سێ کریکار کەوتنە خوار...

لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە دهۆک سێ کریکار کەوتنە خوارەوە

لە یەك شەقامی دهۆک دوو کەس بە دوو رووداو گیانیان لەدەست...

لە یەك شەقامی دهۆک دوو کەس بە دوو رووداو گیانیان لەدەست دا