کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان:
“بە هەموو شێوەیەک بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن ئامادەین”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كەمێك پێش ئێستا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایانگەیاند، ئامادەكارییەكانیان تەواو كردووە و بە هەموو شێوەیەك بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن ئامادەن.
كۆمیسیۆنەكە لە لقی هەولێری خۆیدا كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنجام دا و تێیدا حاكم ئەحمەد عومەر سەرۆكی كۆمیسیۆن رایگەیاند، بە هەموو شێوەیەك بۆ هەڵبژاردنی كوردستان ئامادەن.
هەروەها هۆشداریی دا و وتی، “رێگا لە هەموو دەستێوەردانێک دەگرین”
وتیشی، ئامێرەکانیان تاقیکردووەتەوە و هیچ کێشەیان نییە، کۆمسیۆن بە باشترین شێوە پرۆسەکە بەڕێوەدەبات.
بڕیارە 20ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، دوو رۆژ پێش ئەو وادەیەش، لە 18ی مانگ دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت.
کۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 878 کەسە؛ لەو ژمارەیە دوو ملیۆن و 683 و 618ـیان دەنگدەری گشتین و 215 هەزار و 960ـیشیان دەنگدەری تایبەتن.