زیانی زۆری لێداون

دێوەزمەکەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا كێیە؟

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

یاریمی پینۆ یاریزانی یانەی ڤیاڕیال بووەتە بەڵا و دێوەزمە بەسەر هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا و زیانی زۆری لێداون.

یاریزانەكە بووە هۆكاری پێكانی كارڤاخاڵی بەرگریكاری ریال مەدرید لە یارییەكەی شەوی رابردوو، هەروەها لە یاریی بەرامبەر بارسێلۆناش بووە هۆكاری تێر شتیگنی گۆڵپارێز.

وەرزی ئەمساڵ بۆ هەردوو یاریزان كۆتاییهات و دەبێت نەشتەرگەرییان بۆ بكرێت، كە هەریەكەیان بۆ ماوەی هەشت مانگ و زیاتریش لە یاریگەكان دادەبڕێن.

یاریمی پینۆ ئیسپانییە و تەمەنی 21 ساڵە، لە هێڵی هێرشبردن یاریی دەكات.

یاریزانەكە خۆیشی وەرزی رابردوو تووشی پێكانێكی قورس بوو، كە بەهۆیەوە نەیتوانی لە یۆرۆی 2024 بەشداریی بكات، بەڵام لە سەرەتای ئەیلولی رابردوو بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا كرایەوە و ئەم وەرزەش لەگەڵ ڤیاڕیال باش دەركەوتووە.

هاوكات لەم دوو حاڵەتەی كە لەگەڵ كارڤاخاڵ و شتیگن دووچاری بوو، بە سەلامەتی لێی دەرچوو.

یاریمی پینۆ دەڵێت، پێكانەكەی وەرزی رابردوو ئەزموون و وانەیەكی پەروەردەیی بوو بۆ ئەو.

دەشێڵێت: ئێستا دەزانیت بەهای مەشق و راهێنان و كەمپی مەشقی چەندە گرنگە.

پینۆ لە بارەی پێكانەكەی شتیگن دەڵێت: راستە بەریەككەوتنمان هەبوو، بەڵام ئەمە بە مەبەست نەبوو، هەستی خۆشم پێ كۆنتڕۆڵ نەكرا و لە یاریكردن بەردەوام بووم، بەڵام 5 خولەك بە گریانەوە یارییم دەكرد.

بارسێلۆنا كلاسیكۆی لە ریال مەدرید بردەوە و فلیك هێشتا ...

بارسێلۆنا كلاسیكۆی لە ریال مەدرید بردەوە و فلیك هێشتا رازی نییە