لە مانگێکدا

لە بەردەڕەش 50 کەس دوپشک پێوەیداون

964+

ژووری هەواڵ

لە ماوەی یەک مانگدا لە سنووری قەزای بەردەڕەش، 50 کەس بەهۆی پێوەدانی دوپشک سەردانی بنکە تەندروستییەکانیان کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 6.10.2024، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەردەڕەش ئاماری یەک مانگی سەردانیکردنی نەخۆشی بڵاوکردەوە کە لە 15 بنکەی تەندروستی و بەشی پێشوازی هەوارهاتن و بەشەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکە چارەسەریان وەرگرتووە.

بەگوێرەی ئامارەکەی تەندروستی بەردەڕەش، لەکۆی 17 هەزار و 341 نەخۆش، 50 کەسیان بەهۆی پێوەدانی دوپشک سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.

لە ماوەی ئەو مانگەدا، 15 حاڵەتی گەستنی سەگ هەبووە، و هەموویان ڤاکسینیان پێدراوە لەدژی تووشبوون بە نەخۆشی هاری.

تەندروستیی هەولێر: مانگی رابردوو 47 کەس مار و دوپشک پێوە...

تەندروستیی هەولێر: مانگی رابردوو 47 کەس مار و دوپشک پێوەیداون