لە سنووری هەولێر

14 یاریگای تۆپی پێ نۆژەن دەکرێنەوە

964+

توانا نەقی

بڕیاڕدرا لە سنووری هەولێر 14 یاری گای گەورە و بچووکی تۆپی پێ نۆژەنبکرێتەوە و بە تێچووی زیاتر لە 600 ملیۆن دینار.

پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، رەزامەندی دەربڕاوە بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو یاریگانە و دەخرێنەوە خزمەتی لاوان و وەرزشکاران.

دەشڵێت، یاریگاکان گەورە و بچووکن دوو لە یاریگاکان کە نۆژەن دەکرێنەوە 11 یاریزانین و ئەو 12ـەکەی شەش یاریزانین.

ئەو یاریگانەی کە نۆژەن دەکرێنەوە پێکهاتوون لە:

1- یاریگای هیران
2- یاریگای ئارموان
3- یاریگای کۆڕێ
4- یاریگای کەورگۆسک
5- یاریگای خەبات
6- یاریگای گەزنە
7- یاریگای بێستانە
8- یاریگای دارەتووی نوێ
9- یاریگای بنەسڵاوە
10- یاریگای کۆمەڵگای کاوە
11- یاریگای شەمامک
12- یاریگای کانی قرژاڵە
13- یاریگای باداوە
14- یاریگای 92 شەهید سیروانە ڕەش

نزیکەی دوو ملیار دینار بۆ یاریگای فەرەنسۆ هەریری تەرخا...

نزیکەی دوو ملیار دینار بۆ یاریگای فەرەنسۆ هەریری تەرخان کرا