لە کەمتر لە 15 کاتژمێر

بکوژی هاوڵاتییەکەی ناحیەی خدران دەستگیر کرا

964+

شۆڕش قادری

لەماوەی کەمتر لە 15 کاتژمێر، بکوژی هاوڵاتییەکەی ناحیەی (خدران) سەر بە ئیدارەی راپەڕین دەستگیر کرا.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی سلێمانی، “کاتژمێر نۆی شەوی ڕابردوو 4.10.2024 لە (گوندی كانی سپان)ی ناحیەی خدران، هاوڵاتییەک بە ناوی (خالید حەمە سوور) بە هۆکاری مامەڵەی نێوان بکوژ و کوژراو و دروستبوونی دەمەقاڵێ لە نێوانیان، بەچەکی جۆری دەمانچە کوژراوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کەسی بکوژ پاش ئەنجامدانی تاوانەکە شوێنی رووداوەکەی جێهێشتووە و هەڵاتووە.

ئاشکراشیکردووە، دواتر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە و هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری رووداوەکە و پاش 15 کاتژمێر ئاسایشی راپەڕین توانیویانە بکەری رووداوەکە بەناوی (ش.خ.ح ) لە (چیای کۆسرەت) دەستگیربکەن.

ئاسایشی سلێمانی راشیگەیاندووە، تۆمەتبار رووبەڕووی یاسا کراوەتەوە و لەئێستادا بە ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

ئاسایشی سلێمانی: بکوژی گەنجەکەی راپەڕین دەستگیر کرا

ئاسایشی سلێمانی: بکوژی گەنجەکەی راپەڕین دەستگیر کرا

ئاسایشی سلێمانی دەستیگرت بەسەر زیاتر لە 50 تۆن خۆراکدا

ئاسایشی سلێمانی دەستیگرت بەسەر زیاتر لە 50 تۆن خۆراکدا