"ئەوەی نەچێت موچەکەی رادەگیرێت"

لە شارەزوور کۆدی بایۆمەتری بۆ کەمئەندامان دروست دەکرێت

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

لە شارەزوور رێکارەکانی ناوتۆمارکردن و پڕکردنەوەی فۆڕمی کۆدی بایۆمەتری بۆ کەمئەندامان ئەنجام دەدرێت و هەر کەسێک ناوی تۆمار نەکرێت، موچەکەی رادەگیرێت.

دەشتی عومەر، لێپرسراوی سەنتەری چالاکی و پاراستنی منداڵانی شارەزوور بە 964ـی وت، “وەک هاوکاری بۆ کەمئەندامانی سنووری شارەزوور فۆڕمی پڕکردنەوەی بایۆمەتری و ناو تۆمارکردنیان بۆ ئەنجام دەدەین، بۆئەوەی ناچار نەبن بچنە سلێمانی و لێرە کارەکانیان بۆ رایی دەکەین”.

“زیاتر لە هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت لە سنوورەکەمان هەیە و ئەوانەی موچەکانیان 100 هەزار یان 150هەزار دینارە، دەبێت کۆدی بایۆمەتریان بۆ بکرێت، ئەوانەشی کارمەندن لە فەرمانگەیەک، موچەکەیان دەچێتە سەر وەزارەتی خۆیان و دەکرێت بە دەرماڵەیکی کەمئەندامی و دەخرێتەسەر موچەکانیان”، دەشتی عومەر وای وت.

وتیشی، “پێویستە خاوەن پێداویستی تایبەت، ناسنامەی کەمئەندامی و کارتی نیشتمانی پێبێت، ئەگەر کۆدیشی نەبوو فۆڕمێکی بۆ پڕدەکەینەوە و لە بانکی سەیدسادق کۆدەکەیان بۆ دروست دەکرێت، ئەوەشی نەیەت موچەکەی رادەگیرێت”.

“ئەوانەی کۆدی بایۆمەتریان نییە و یەکێکن لەم جۆرەی کەمئەندامی (شەلەل دەماغ، بیرکۆڵی، داون، ئۆتیزم و شیزۆفرینیا) پێویست ناکات خۆیان بچن بۆ بانکی سەیدسادق و دەتوانرێت لەسەر پەنجەمۆری دایک  و باوکی، کۆدی بایۆمەتری بۆ دروست بکرێت و دەبێت تا بەرواری 10.10.2024 ناوەکانیان لای ئێمە تۆمار بکرێن”، دەشتی عومەر ئەمەشی وت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

حەیدەر بناسن؛ کارەکەی کەمئەندامییەکەی شاردووەتەوە

حەیدەر بناسن؛ کارەکەی کەمئەندامییەکەی شاردووەتەوە

کەمئەندامەکەتان نەیتوانی خۆتان بچن بایۆمەترییەکەی بۆ ...

کەمئەندامەکەتان نەیتوانی خۆتان بچن بایۆمەترییەکەی بۆ بکەن