نه بكوژ ده‌ستگیركراوه نه سكاڵاش تۆمار كراوه
پێده‌چێت خوێنی ورچه كوژراوه‌كه‌ى چۆمان به‌فیڕۆ چووبێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى مانگ و نیوێك به‌سه‌ر كوژرانى ورچه قاوهییەكهى سنوورى باڵه‌كایه‌تى له كوێستانه‌كانى چۆمان، تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سێك وه‌كو بكوژ ده‌ستگیر نه‌كراوه و هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار و فه‌رمیش سکاڵاى یاساییان له‌سه‌ر بكوژ تۆمار نه‌كردووه.
ورچه‌كه، له رۆژى 13.8.2024 به كوژراوى له كوێستانه‌كانى پڕژێ دۆزرایه‌وه، سێ رۆژ دواى ئه‌وه له رێگه‌ى چه‌ند تیمێكى به‌رگرى شارستانییه‌وه هێندرایه خواره‌وه، به‌هۆى نه‌بوونى ساردكه‌ره‌وه له ئیداره‌ى سۆران ورچه‌كه‌یان گه‌یانده هه‌ولێر و له ساردكهرهوهى باخچەی ئاژەڵانی هەولێر كه به Erbil Zoo ناسراوه، داندرا.
هه‌ژار ماهیر به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران به 964ـى راگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا نه‌ك بكوژ ده‌ستگیر نه‌كراوه، به‌ڵكو هیچ سهرهداوێكیشیان له‌باره‌ى كوژرانى ئه‌م ورچه ده‌ستنه‌كه‌وتووه.
وتیشی “به‌پێی زانیارییه‌كانم هیچ لایه‌ك سكاڵاى له‌سه‌ر رووداوه‌كه تۆمار نه‌كردووه و دۆسییه‌كه به كراوه‌یی و بێ زانیاری ماوه‌ته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد هۆكارى نه‌دۆزینه‌وه‌ى سه‌ره‌داو و بكوژه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌و كوێستانه‌ى ورچه‌كه‌ى لێ كوژراوه نه پۆلیسی ژینگه و نه هیچ چاو‌دێر و تیمێكى پاراستنى ژینگه‌یی لێیه، ئه‌مه‌ش وایكردووه نه‌تواندرێت تاوه‌كو ئێستا بكوژ بدۆزرێته‌وه.
لایخۆشییه‌وه، ئه‌حمه‌د بارزان عه‌لیكۆ، قایمقامى چۆمان بۆ 964 ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ته‌نیا پەڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كوژرانى ورچه‌كه كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سێك ده‌ستگیر نه‌كراوه.
پێشتر، ئه‌حمه‌د بارزان عه‌لیكۆ، قایمقامیه‌تى چۆمان به 964 ـى وتبوو، ئه‌و شوێنه‌ى ورچه‌كه‌ى به كوژراوى لێ دۆزراوه‌ته‌وه، خاڵى سفری سنوورییه له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران و شوێنه‌كه‌ش زۆر نزیكه له بنكه‌ى پاسه‌وانه‌كانى ئێران.
له باره‌ى ته‌واوبونى كارى مۆمیاكردنى ورچه‌كه‌ش هه‌ژار ماهیر ته‌نیا ئه‌وه‌ى وت كه كاره‌كه ته‌واو كراوه، به‌ڵام له‌باره‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ورچه‌كه بۆ سۆران و به‌ڕێوه‌چوونى مه‌راسیمی دانانى ورچه‌كه له‌و شوێنه‌ى دیاریكراوه، ئاماده نه‌بوو هیچ قسه‌یه‌ك بكات.