یەک ئۆنسە بە 2681 دۆلارە

لە مێژوودا رووینەداوە نرخى زێڕ بگاتە ئەو ئاستە بەرزە

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.9.2024، نرخى زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستى خۆى لە مێژوودا، بە شێوەیەک ئێستا یەک مسقاڵ زێڕى عەیارە 21 بە 585 هەزار دینار، پار ئەو کاتە بە 414 هەزار دینار بوو.

هەندرێن وەرتى، سەرۆکى سەندیکانى زێڕەنگەرانى هەولێر رایگەیاند، ئێستا نرخى یەک ئۆنسە زێڕ بە 2681 دۆرە و ئەوەش بەرزترین ئاستە لە مێژووى زێڕدا و هیچ کات نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.

سەرۆکى سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر بۆ 964، نرخى زێڕ بۆ ئەم ئێوارەیە بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 668 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 612 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 585 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 500 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

هەندرێن وەرتى، سەرۆکى سەندیکاى زێڕنگرانى هەولێر بە 964ـى وت،” بەرز بوونەوەى نرخى زێڕ پەیوەندى بە سوودى بانکییەوە هەیە، کە ئەمریکا مامەڵەى پێوە دەکات و بەنیازە بیهێنێتە خوارەوە، بۆیە ئەو پلانەى هەیە بۆ کەمکردنەوەى سوودى بانکى بە رێژەى 0.5%، وا لە خەڵک دەکات دۆلار لە بانک دانەنێت بۆ سوودێکى کەم، بەڵکو بچێت مامەڵەى پێوە بکات، بۆ ئەوەش باشترین بازاڕ بازاڕى زێڕە”.

بە وتەى هەندرێن وەرتى، شەڕى ئیسرائیل لەگەڵ حەماس و حیزبوڵا، یەکێکى دیکەیە لە هۆکارەکانى بەرزبوونەوەى نرخى زێڕ.

روونیشى کردەوە، بەهۆى کەمکردنەوەى سوودى بانکى خەڵک رووى لە کرینى زێڕ کردووە.

نرخی زێڕ بەرزە و لە کڕین نایە

نرخی زێڕ بەرزە و لە کڕین نایە