دیمه‌نێكی كۆتهڵى پردی گه‌ڵاڵه وه‌ك یاده‌وه‌رییه‌ك بۆ 100 كه‌سی شههبد كه له ساڵى 1974 له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى رژێمی پێشووى عێراق پرده‌كه بۆردومان كراوه .. وێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شه‌هیدانى سۆران.
بایۆمه‌تریان نه‌كردووه
350 وارسی شه‌هیدان له سۆران مه‌ترسی راگرتنى موچه‌كانیان هه‌یه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران كێشه بۆ موچه‌ى به‌شێك له وارسی شه‌هیدان دروستبووه، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیش ده‌ڵێت، بایۆمه‌تریان نه‌كردووه و مه‌ترسی له‌سه‌ر راگیرانى موچه‌كانیان هه‌یه.
له‌سنوورى ئیداره‌ى سۆران به فه‌رمى نزیكه‌ى هه‌شت هه‌زار كه‌س وه‌كو واریس موچه‌ى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وه‌رده‌گرن له ناو ئه‌م ژماره‌یه‌دا 350 وارس كێشه‌ى نه‌كردنى بایۆمه‌تریان هه‌یه.
کەریم کاوە، بەرێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران به 964ـى راگەیاند، پڕۆسەی بایۆمەتری بۆ واریسه‌كان بەردەوامە، به‌ڵام هێشتا هه‌موویان بایۆمه‌تریان نه‌كردووه.
وتیشی “پێشتر كێشه‌ى نه‌بوونى بایۆمه‌تریمان له دوو هه‌زار و 500 وارس هه‌بوو، به‌ڵام زیاتر له دوو هه‌زار و 150 وارس بایۆمه‌تریان ئه‌نجامداوه و ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش ماون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌نجامدانى بایۆمه‌تری لەسەر داواکاری حکومەتی فیدراڵییه كه پێویسته كەسوکاری شەهیدان و وارسی شەهید ئه‌نجامى بده‌ن، بۆ ئەوەی کێشە بۆ موچەکەیان دروست نەبێت، چونكه ده‌ڵێت “ئه‌وه‌ى بایۆمه‌ترى نه‌كات موچه‌كه‌ى راده‌گیرێت”.
روونیشیكرده‌وه، بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌یان بە هەموو شێوەیەک كارئاسانی بۆ کەسوکاری شەهیدان کردووە و ته‌نانه‌ت خۆیان به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیان پێوه كردوون بۆ ئه‌وه‌ى بێن بایۆمه‌ترییه‌كانیان بكه‌ن.